Accessibility links

 سەرۆک وەزیری تورکیا پەکەکە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی تورکیا تاوانبار دەکات


سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ملیتانە کوردەکان بۆ تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممەی شاری کەیسەری تورکیا تاوانبار دەکات کە سەربازی تێدا کوژران و 56 کەسی تریش برندار بوو.

ئەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک زاکۆیەک ڕوویدا هەفتەیەک پاش دو تەقینەوەی کوشندە بوو بۆ سەر پۆلی لە ئەستەنبوڵ.

ئەردۆغان ڕایگەیاند " شێواز و ئامانجی هێرشەکە بە ڕوونی نیشان دەدات کە ئەمە کاری ئەو ڕێکخراوە تیررۆستە جودابیرەیە".

جێگری سەرۆک وەزیر نومان کورتولماس ڕایگەیاند کەرەستەی هاوشێوەی تەقینەوەکانی ئەستەنبوڵ لەم هێرشەشدا بەکار هاتووە. و لە لێدوانێکیدا کە بەوە دەچوو مەبەستی واشنتۆن بێت کورتولماس گوتی داوا لە هاوپەیمانانی تورکیا دەکات کە چیتر پشتیوانی لە ملیتانەکان نەکەن. گوتی " ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە دۆستەکانمان دەکەین نەک تەنها چەند پەیامێکی ئیدانە کردن، بەڵکو پێویستە لەگەڵماندا شەری دژ بەم ڕێکخراوە تیرۆرستییانە بکەن".

ئەنکەرە پشتیونی واشنتۆن بۆ چەکدارە کوردەکانی سوریا بە پشتیوانی بۆ پەکەکە دەزانێت چونکە پێی وایە پەیەدە بەشێکی جیانەبوەوەیە لە پەکەکە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد. سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لە پەیوەندیەکدا بە ئەردۆغانی ڕاگەیاند ڕوسیا ئامادەیە هاوکارییەکانی زیاد بکات بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم.

کاربەدەستانی تورکیا هەتا ئێستا 7 کەسیان بە گومانی دەستهەبوونیان لەو تەقینەوەیەدا دەستگیر کردووە.

پارتی سیاسی سەر بە کوردەکان HDP ئەو تقینەوەیەی مەحکوم کرد و داوا دەکات کۆتایی بەو سیاسەتە بهێندرێت کە دەبێت هۆی پشێوی، دوژمنکاری و توندوتیژی.

لەم چەند مانگەی دواییدا هەزاران سیاسەتمەداری کورد لە ناویاندا دوو ڕێبەری ‌HDP ش دەستگیر کراون بە گومانی ئەوەی کە پەیوەندییان هەیە بە پەکەکەوە.

XS
SM
MD
LG