Accessibility links

IOM: ژمارەی قوربانیانی کۆچبەران لە ساڵی 2016 بەرز بۆتەوە


ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران ناسراو بە IOM دەڵێت لە ساڵی 2016 دا ڕۆژانە بە شێوەیەکی گشتی 20 کۆچبەر لە ڕێگای کۆچکردنیاندا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە بەراورد بە ئاماری ساڵی پێشووتر زیادی کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی IOM کە لە ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەتەوە زیاتر لە نیوەی ئەو 7200 کەسەی کە لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە لە دەریای ناوەڕاست بووە لە کاتێکدا بەرەو یۆنان، ئیتالیا، قبرس و ئیسپانیا ڕۆشتوون.

زیادبوونی ژمارەی قوربانیان بە تایبەتی لە دەریای ناوەڕاست شتێکی چاوەڕوان نەکراوە لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی گشتی کۆچکردنی بەرەو ئەروپا بە بەراورد لەگەڵ پارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردۆتەوە. لە ساڵی 2018، 883 هەزار و 393 کەس کۆچیان کردبوو بەڵام لەم ساڵدا بە پێی IOM ژمارەی کۆچبەران بۆ 357 هەزار و 249 کەس کەمی کردۆتەوە.

بەڵام ژمارەی قوربانیان لە ئەمەریکای ناوەڕاست، سنوری نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیک، باکور و باشوری ئافریکا زیادی کردووە. IOM دەڵێت لە ساڵی 2015 ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوێ گیانیان لەدەستدا بوو یان وون ببوون 5 هەزارو 740 کەس بوون بەڵام لە ساڵی 2014 ، 5 هەزارو 267 کەس بوون.

IOM دەڵێت هەتا کۆتایی ئەم ساڵ بۆی هەیە نزیکەی 300 کەسی تر بمرن ئەگەر کۆچکردنەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە ئامارەکانیان لەبەردەستدایە ژماریەکی جیاوزیان داوە. لە ئێستاوە ئاماری جیاوازی قوربانیانی دەریای ناوەڕاست بڵاو کراوەتەوە کە دەڵێت 88 کەسی تر بێسەروشوێن بوون لە کەناری لیبیا پاش ئەوەی بە پێی ڕاپۆرتان بەلەمەکەیان نوقم بوو.

XS
SM
MD
LG