Accessibility links

وەزیری درەوەی ڕوسیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا باس لە سوریا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەرگێ لاڤرۆڤ ڕۆژی شەممە بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێرانەوە بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانی سوریا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی دا دەڵیت لاڤرۆڤ باسی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردووە بۆ دابین کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا و خێراکردنی چارەسەرییەکی سیاسی ئەو ناکۆکییە. بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو پەیوەندییە دەستپێشخەری ڕوسیا بووە.

لەو بەیاننامەیەی کە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە هاتوشە کە هەر سێ وەزیر کۆک بوون لەسەر ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆببنەوە.

XS
SM
MD
LG