Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک پاپوا نیو گینیا ڕوودەدات


بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.9 بە قوڵایی 73 کیلۆمەتر ڕۆژی شەممە لە ناوچەی پاپوا نیو گینیای نیو ئیرلەندای داوە.

نێوەندی هۆشداری سونامی پاسفیک، هۆشداری شیانی سونامی بۆ چەند بەشێک لە ناوچەکانی کەناری پاسفیک نزیک لە شوێنی بومەلەرزەکە ڕاگەیاندووە.

هەرچەندە نێوەندەکە دەڵێت هیچ هەڕەشەیەک نییە بۆ سەر هەوایی و ناوچەکانی دوورتر.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش هیچ ڕاپۆرتێک لە زیانی گیانی ئەو بومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بومەلەرزەیەک بەو گوڕە دەشێ زۆر مەترسیدار بێت هەرچەند زۆر لە قووڵاتیی زەوی بووە.

XS
SM
MD
LG