Accessibility links

چەکداران لە ئەفغانسان 6 کارمەندی حکومەت دەکوژن


کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن چەند چەکدارێک شەش کارمەندی حکومەتیان لە باشوری پارێزگای قەندەهار کوشتووە. پێنج کەس لە قوربانیەکان ژنن.

ئەو هێرشەی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە کاتێکدا بوو کە چەند هێرشبەری نەناسراو بۆسەیان دانابوو و هێرشیان کردە سەر مینیڤانێک کە کارمەندە ژنەکانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی قەندەهاری دەگواستەوە بۆ سەر کارەکەیان.

لەو هێرشە کوشندەیەدا شۆفێرە پیاوەکەش گیانی لەدەست دا. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ، کە یەکێکە لە زنجیرەیەک هێش بۆ سەر ژنانە لەم دواییانە لە ئەفغانستان.

گوتەبێژی تالیبان نکوڵی لەوە کردووە دەستیان هەبوبێت لەو هێرشەدا و دەڵێت ئەو ڕێکخراوە ئیسلامییە هیچ پەیوەندی بەو هێرشەوە نییە.

ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان UNAMA هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی شەرمەزار کرد و داوا دەکات هەمو ئەو کەسانە بەرپریسار بکرێن کە ژنانی ئەفغانی دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان.

XS
SM
MD
LG