Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە تورکیا 13 کەس دەکوژرێن و 55 کەسیش بریندار دەبن


ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی شەممە لە کەیسەری ناوەندی پارێزگای ئەنتالیای تورکیا تەقییەوە و 13 سەربازی تورک کوژران و 55 کەسی تریش بریندار بوون کە زۆربەیان کەسانی لەشکری بوون.

هێزە لەشکرییەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاد تەقینەوەکە لە کاتژمێر 8:45 ی سەر لەبەیای ڕوویدا، و تیایدا ئەو سەرکردە لەشکرییەنە کرابوون بە ئامانج کە لە یەکەی لەشکی کەیسەری بوون.

لەشکر دەڵێت 48 سەربازیش بریندار بوون و ڕەنگە چەند کەسێکی سڤیلیش پێوەبووبن. ماوەیەکی کەم پاش تەقینەوەکە وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو ڕایگەیاند 55 کەس بریندار بوون و 6 لەوانە برینەکانیان سەختن.

وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم."

هە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەی سۆیلۆ سەرۆکی ئەرکانی لەشکری تورکیا هولوسی ئاکار بەڵێنی دا کە بەردەوام بن لەسەر "شەڕی دژ بە تیرۆرسم لە ناوخۆو دەروەی وڵات، هەتا ئەو کاتەی هەمو تیرۆرستێک کۆتایی پێبێت."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە نەگرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG