Accessibility links

ئەمەریکا ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لەژێر چاودێریدان


یاسادانەرانی ئەمەریکایی لە نامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی ڕۆیتەرز کەوتووە دەڵێن کۆمیتەی هەواڵگری ئەمەریکا بەم زوانە ژمارەی ئەو ژمارەی مەزەندەکراوی ئەو ئەمەریکاییانە ئاشکرا دەکات کە پەیوەندییە ئیلیکترۆنییەکانیان لەلایەن بەرنامەی چاودێریەوە تۆرمار کراون.

لە نامەکەدا نوسراوە ئەم ئامارە لەلایەن ئەندامانی کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە داوا کراوە و چاوەڕوان دەکرێت هەتا مانگی داهاتوو ئاشکرا بکرێت.

ئەم ئاشکرا کردنەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرێس لە چەند مانگی داهاتوودا دەستبکات بە مشتومڕ کردن لەسەر ڕێگەدان بە نوێکردنەوەی یاساکە یاخود گۆڕانکاری کردن لە یاسای چاودێری کردن.

XS
SM
MD
LG