Accessibility links

بژاردەی ترامپ بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کەسایەتییەکی مشتومڕ لەسەری بۆ باڵیۆزی داهاتووی ئەمەریکا لە ئیسرائیل دەستنیشان کردووە.

پارێزەری مایەپوچیی دەیڤد فریدمان بژاردەکەی ترامپە بۆ ئەو پۆستە.

فریدمان ڕایگەیاندووە کە دژی پرنسیپی ڕێبازی ئەمەریکایە لەو هەرێمە، ئەویش چارەسەری دوودەوڵەتی ئیسرائیلێک و دەوڵەتیكی فەلەستینی شانبەشانی یەکتر بە ئاشتی. ئەو هەروەها جولەکە لیبرالەکانی ئەمەریکای بەو جولەکانە بەراورد کردووە کە لە میانەی جەنگی جیهانی دووهەمدا یارمەتی نازییەکانیان داوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە دان بە دەستنیشان کردنەکەیدا دەنێت، فریدمان ڕایگەیاندووە ئەو چاوەڕوانی ئەنجامدانی کارەکەی دەکات لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئورشەلیمی پایتەختی هەمیشەیی ئیسرائیل".

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تێل ئەڤیڤە. ئیسرائیل و فەلەستینییەکانیش ئورشەلیم بە پایتەختی خۆیان دەزانن و ئەو شارە بووە بە بەسێک لە وتووێژی درێژدەمی ئاشتی.

فریدمان لە میانەی هەڵمەتەکاندا ڕاوێژکاری ترامپ بوو کاتێک کە ترامپ گوتی باڵیۆزی ئەمەریکا لە تێل ئەڤیڤەوە دەگوزێتەوە بۆ ئورشەلیم، ئەم هەنگاوەس دەبێتە مایەی نیگەرانی نێونەتوەیی بە تایبەتی جیهانی عەرەب.

XS
SM
MD
LG