Accessibility links

دوا کۆنفراسی ڕۆژنامەگەری کۆتایی ساڵی سەرۆک ئۆباما


سەرۆک ئۆباما دەڵێت پاش ئەوەی کاربەدەستانی ئەمەریکا درکیان بەوە کرد ڕوسیا سیستەمی ئیمەیلەکانی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکانیان هاککردووە، لە میانەی کۆبونەوەی G-20 لە مانگی 9 لە چین ئەو بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتنی گوتووە " کۆتایی پێبهێنە."

لە میانەی دوا کۆنفراسی کۆتایی ساڵی لە ڕۆژی هەینی، سەرۆک ئۆباما ڕایگەیاند کاربەدەستان لە سەرەتای ئەم هاوینە ئاگاداری هاککردنەکەی DNC بوونەوە. ئەو لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند نیگەرانی سەرەکی ئەو ئەوە بوو کە ئەو هێرشە کۆمپیوتەرییە نەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفت و کێشە و کار بکاتە سەر خودی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.

سەرۆک ئۆباما گوتی بەس لەبەر ئەوەی ئەو شتە ڕوونەدات کاتێک پوتینم لە چین بینی هەستم کرد کاریگەرترین شێوە ئەوەیە بە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵدا بکەم و پێم گوت کۆتایی پێبهێنە و ئەگەر نا ئەوا هەلومەرجی ڕژد دەبێت.

ئەو گوتیشی " ئێمە نەمانبینی زیاتر دەستبخرێتە نێو پڕۆسەکە، بەڵام شتەکانی کە لە ویکیلیکسەوە بڵاو بۆوە بەدەستان کەوتبوو".

کاتێک پرسیاری لەسەر ئەوە لێ کرا کە ئایە لەو بڕوایەدایە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 ی ئەمەریکا ئازاد و ڕەوا بوون یان نا سەرۆک ئۆباما گوتی " من هەموان دڵنیا دەکەمەوە دەستێوەردانێکی لەو جۆرە نەبووە بۆ سەر پرۆسەی دەنگدانەکە کە جێگای نیگەرانی بوبێت یان بەردەوام ببێت بە نیگەرانی. ئەو دەنگانەی کە درابوون ژمێردراون، بە شێوەیەکی ڕاستی ژمێردراون. ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە بڵێت دەزگاکان هاککرابن. من دەتوانم لەمە دڵنیاتان بکەمەوە."

سەرۆک ئۆباما بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد بۆ شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ هاککردنی DNC و گوتی " بە شێوەیەک مامەڵەمان لەگەڵدا کرد کە گونجاو بوو و ڕیگامان دا بە کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا تا کاری خۆیان بکەن." سەرۆک ئۆباما گوتیشی ئەگەر زیاتر لەسەر مەسەلەی هاککردنەکە قسەم بکردایە مەسەلەکە دەبوو مەسەلەیەکی سیاسی.

سەرۆک ئۆباما گوتی لە کەشوهەوای زۆر گەرموگوڕی سیاسی دەمی هەڵبژاردندا نیگەرانی سەرەکی ئەو ڕاستی و دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بوو. گوتی ئەو دەیویست دڵنیابێت لەوەی ئەمەریکاییەکان لەوە تێبگەن کە كۆشکی سپی دەیەوێت ڕێک و ڕەوان بێت.

ئەو هەروەها میدیاشی هێنایە ناو مەسەلەکە بۆ ڕۆڵی لە ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکەدا. گوتی سەیرە بەلامەوە هەموان بەجۆرێک ڕەفتار دەکەن کە نەتانزانیوە ئەمە دەبوو بە بنکۆڵکردنی هەڵبژاردنی هەلەری کڵنتن چونکە ئێوە هەمو ڕۆژێک لەسەری دەتاننوسی، ئەمە شتێک بوو کە باڵی کێشابوو بەسەر هەواڵەکاندا. گوتیشی " ئەمە شەرمەزارییەکی ئاڵۆزی جاسوسی درێژەپێدراو نەبوو. ئەوان هەندێک لە ئیمەیلەکانی پارتی دیموکراتیان هاککردبوو کە شتی ڕۆتینی تێدابوو. هەندێکیان مایەی شەرم یان مشتومڕ لەسەر بوون... و پاشان لابران، بەڵام ڕاستیەکە ئەوە بوو کە هەموان زانیارییەکانیان لەبەردەستدابوو."

سەرۆک ئۆباما گوتی هاککردنی ئیمەیلەکان و دزەکردنی زانیارییەکان، چەند مەسەلەیەکی هێنایە گۆڕێ لە ناویاندا پەرەسەندنی ئاستەنگی ئاسایشی کۆمپیوتەری.

کاتێک پرسیاری لەسەر سوریا لێ کرا سەرۆک ئۆباما گوتی ئەو وڵاتە یەکێک بوو لە مەسەلە سەختەکانی کە ڕووبەڕووی بومەوە. ئەو دڕندایەتییەکەی ڕۆژی هەینی حەلەبی شەرمەزار و داوای چاودێری بێلایەنی کرد پاش ئەوەی حکومەتی سوریا دەرکردنی خەڵکانی سڤیل و شەڕکەرانی لە دواشوێنی ژیر دەستی سەرهەڵدوان ڕاگرت.

سەرۆک ئۆباما گوتی ڕژێمەکەی سەرۆک بەشار ئەلئەسەد و ئێران و ڕوسیاسی پشتیوانی بە تەواوەتی بەرپرسیارن بەرامبەر بە کوشتنی کەسانی سڤیل لە حەلەب.

ئەو گوتی " ئەم خوێنڕشتن و کوشتنکارییە لە دەستی ئەواندایە".

سەرۆک ئۆباما باسی لەوەش کرد کە لە خواستی کردارێک بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکە تێدەگات بەڵام بە ئاسانی و بەبێ بەشداری تەواوی لەشکری ئەمەریکا شیانی ئەنجام دانی نەدەبوو.

سەرۆک ئۆباما بە پەیامنێرانی گوت " مەگەر هەمومان ئەو خواستەمان هەبوایە کە سوریا داگیر بکەین ئەگینا گرفتمان دەبوو. ئەو گوتی هەر دەستێوەردانێکی لەشکری ئەمەریکا پێویستی بەوە بوو ژمارەیەکی زۆری سەربازی ئەمەریکا بچنە ناو وڵاتەکەوە بەبی هیچ پێوەریکی نێونەتەوەیی.

کاتێک پرسیاری لەسەر سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ لێکرا، سەرۆک ئۆباما گوتی، وتووێژەکانیان دۆستانەیەو بریتییە لە چەند پێشنیازێکی ڕوون. گوتیشی ئەو هەموکات ئامادە دەبێت بۆ ترامپ هەروەکو چۆن سەرۆکەکانی پێشوو ئامدەبوون بۆ ئەو. گوتیشی ترامپ هێشتا لە قۆناغی گواستنەوەدایە.

سەرۆک ئۆباما گوتی " هەروەکو چۆن پێشتریش گوتومە ، پێم وابێت سەرۆکی هەڵبژێردراو هێشتا لە قۆناغی گواستنەوەدایە، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوە بەرەو حوکمڕانی.. هێشتا ئەو وتەبێژی هەڵمەتەکانی هەیە. شتێکی زۆر جیاوازە کاتێک کە لە دەسەڵاتدا نیت بە بەراورد لەگەڵ کاتێک لە سەر دەسەڵاتی."

کاتێک کە وەڵامی پرسیارێکی دایەوە لەسەر ئەو مەترسیانەی کە ترامپ ڕاپۆرتەکانی هاککردنەکە لەلایەن ڕوسیاوە پشتگوێ دەخات و نکوڵیان لێ دەکات سەرۆک ئۆباما گوتی " ڕوسییەکان بەرپرسیار بوون بەرامبەر بە هاککردنی DNC .. ئەمە دەبێت مەسەلەیەکی هەردوو پارتەکە بێت نابێت مەسەلەیەکی یەکلایەنە بێت".

سەرۆک ئۆباما گوتیشی " هیوادارم سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ بەهەمان شێوە نیگەرانی ئەوە بێت کە نابێت دەستێکی دەرەکی لە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئێمە بێت".

سەرۆک ئۆباما کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی بە پێداچوونەوە بەسەر سەرکەوتنەکان و سەرنەکەوتنەکانی هەشت ساڵەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەستپێکرد.

ئەم کۆنفرانسە دوا کۆنفرانسی کۆتایی ساڵی سەرۆک ئۆبامایە کە لە 20 ی مانگی 1 کۆتایی بە خولی سەرۆکایەتی دێت.

سەرۆک ئۆباما و خێزانەکەی لە هەوایی وەزی پشووی کرسمس بەسەر دەبەن.

XS
SM
MD
LG