Accessibility links

ڕێبەرانی ڕوسیا و ژاپۆن بەرەو تۆکیۆ دەڕۆن


ڕێبەرانی ڕوسیا و ژاپۆن سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بەرەو تۆکیۆ بەڕێکەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە کۆبونەوە دووڕۆژییەکەیان لەسەر هاوکاری ئابوری و ناکۆکی هەرێمی لەمێژینە.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ بە جیاجیا لە هاوینە هەوارێکی ڕۆژئاوای ژاپۆن دەرچوون کە ئێوارەی پێنجشەممە لەوێ خولی یەکەمی کۆبونەوەکەیان ئەنجام دا.

ناکۆکی لەسەر 4 دورگەی بچووک کە سۆڤیەتی پێشوو لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمدا دەستیبەسەردا گرتبوو ڕێگر بوو لەبەردەم ژاپۆن و ڕوسیا کە ڕێککەوتن نامەی ئاشتی مۆر بکەن و بە فەرمی کۆتایی بە شەڕ بهێنن.

سەرۆکی ژاپۆن شینزۆ ئابێ ڕایگەیاند ئەو چەند نامەیەکی هاووڵاتانی پێشووی ژاپۆنی نیشا سەرۆکی ڕوسیا داوە کە ئێستا لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی ڕوسیادا دەژین.

ئەو گوتی یەکێکیان بە ڕوسی نوسرابوو و پوتن لە کاتی کۆبونەوەکەیدا لەگەڵیا خوێندویەتییەوە بەڵام نەیگوت کە کاردانەوەی چۆن بووە.

ئەو چوار دورگەیەی کە لە ژاپۆن پێی دەڵێن ناوچەکانی باکور و لە ڕوسیا پێی دەڵێن باشوری کوریلس، لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەم لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەستیبەسەردا گیرا و وای کرد ئەو دوو وڵاتە هەرگیز ڕێککەوتن نامەی ئاشتی مۆر نەکەن کە ئەو ڕێککەوتننامەیە بە فەرمی کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنا.

شینزۆ ئابێ گوتیشی لە میانەی کۆبونەوە سێ کاتژمێرییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا لەگەڵ ڤلادمێر پوتن زۆربەی کاتەکەی بە تاوتوێکردنی ئەو مەسەلە مشتومڕ لەسەر بەسەر برد.

XS
SM
MD
LG