Accessibility links

جۆن کیری: ئەوەی ڕژێمی ئەسەد دەیکات هیچی کەم نییە لە کۆمەڵکوژی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد تاوانبار دەکات بەوەی کە کارێک دەکات کە " هیچ لە کۆمەڵکوژی کەمتر نییە" لە حەلەب، کە ڕۆژی پێنجشەممە هەزاران کەس بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ڕۆهەڵاتی شارەکە دەرچوون کە چەند ساڵە لەوێ گەمارۆ درابوون.

کیری زۆر بە توندی بەگری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە کە هەموی سەرکەوتوو نەبوون و ‌هێزەکانی سەر بە ئەسەد بە پشتیوانی ڕوسیا، ئێران و ملیشا شیعەکان ناوچەی زیاتری کۆنترۆڵ کرد.

کیری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە واشنتۆن ڕایگەیاند " بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕەوایەتییەک نییە بۆ ئەو دڕندایەتییەی کە ڕژێمی سوریا و ڕوسیا و ئێرانی هاوپەیمانی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوو و پێنج ساڵی ڕابوردۆوە دژ بە خەڵکی ئەنجامیان داوە."

گوتیشی " لە ڕاستیدا ئەوەی ڕژێمەکەی ئەسەد دەیکات هیچی کەم نییە لە کۆمەڵکوژی."

XS
SM
MD
LG