Accessibility links

لەوەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ 2 هەزار چەکداری داعش کوژراون یان بە سەختی بریندار بوون


سەرکردەی باڵای هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت هێزەکانی عێراقی و هاوپەیمانان لەوەتای مانگی 10وە کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەستیپێکردووە زیاتر لە 2 هەزار چەکداری داعشیان کوشتووە یان بە سەختی بریندار کردووە.

ژەنەڕاڵ ستیڤن تاونسیند بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند هێشتا 3 هەزار بۆ 5 هەزار چەکداری داعش لە موسڵ بەرگری دەکەن. ئەو دەستخۆشی لە هەوڵەکانی هێزەکانی ئاسایشی عێراق کرد کە هێرشەکەیان بۆ ئازاد کردنی موسڵ لە 17 ی مانگی 10 دەستپێکرد.

تاونسیند لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوای هاوبەش لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاش کارتەر لە بنکەی ئاسمانی گەیارە گوتیشی " بە پێی زانیارییەکانی ئێمە پێمان وایە زیاتر لە 2 هەزار چەکداری داعشمان کوشتووە یان زۆر بە سەختی بریندار کردووە".

ناوبراو گوتی بە پێی زانیارییە هەواڵگریەکانی ئەمەریکا بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ داعش 3500 بۆ 6000 چەکداری لە ناو شارەکەدا هەبووە بەڵام ئێستا لەو بڕوایەداین 3000 بۆ 5000 چەکدارن.

بەڵام ئەو کاربەدەستانەی ئەمەریکا نەیانگوت چەند سەربازی عێراقی لە شەڕی موسڵدا کوژراون.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر سەردانێکی ڕانەگەیەندراوی کرد بۆ بنکەی ئاسمانی گەیارە پاش ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کۆبۆوە و پاشان خوانی نیوەڕۆی لەگەڵ سەربازە ئەمەریکاییەکان خوارد.

XS
SM
MD
LG