له به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگی ئه‌م حه‌وته‌یدا میوانداری شاعێری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شه‌هاب شێخی ده‌که‌ین. شه‌هاب له دایک بووی ساڵی 1976 زایینی له شاری سه‌قزی پارێزگای کوردستانی ئێرانه و تا کاتێک له ئێران بوو وه‌ک مامۆستای زانستگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی له قۆتابخانه‌کانی ئێران وانه‌ی ده‌وته‌وه.
شه‌هاب له ئێران جگه له شاعێری وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی ژنانیش ده‌ناسرێت و هه‌ر درێژه‌دان به چالاکیه‌کانی له‌و بواره‌شدا بوه هۆی ئه‌وه نزیک به 6 ساڵ له‌مو پێش ناچار بێت کوردستان جی بهێلێت و وه‌ک په‌نابه‌ر نیشته‌جێی به‌رلین له وڵاتی ئالمانیا بێت.
شه‌هاب که له زانکۆکانی ئێران کۆمه‌ڵناسی و لێکۆلینه‌وه‌ی ژنانی خوێندوه، کاری نوسین و شاعێری له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ده‌ست پێکردوه و زیاتر تیشکی خستوه‌ته سه‌ر شێعری کوردی، هه‌رچه‌ند چیرۆکی کوردی و فارسیشی نووسیوه.
شه‌هاب هه‌روه‌ها له بورای وه‌رگێڕانیشدا چالاک بوه و شێعری له زمانی کوردی بۆ فارسی و به پێچه‌وانه‌ش وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه. له وانه کۆمه‌ڵێک له شێعره‌کانی سه‌ی عه‌لی سالێحی شاعێری به‌ناوبانگی ئێرانی که له فارسیه‌وه بۆ کوردی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه و به نێوی "خه‌ونی ئه‌ستێره‌یێک" بڵاو بوه‌ته‌وه.
له‌م به‌رنامه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌هاب شێخی سه‌باره‌ت به زمانی شێعری، تایبه‌تمندییه‌کانی شێعری و کاریگه‌ری کورد بوون له ئێران وه‌ک شۆناسی ژێرده‌ست له سه‌ر شێعری ئه‌و قسه ده‌که‌ین. له شه‌هاب ده‌پرسین بۆ شێعر ده‌ڵێت و له ده‌لاقه‌ی شێعری خویه‌وه چ ئازارێک سارێژ ده‌کات و چ په‌یامیێک بۆ کۆمه‌ڵگای خۆی ده‌گوێزێته‌وه؟
هه‌روه‌ها ده‌پرسین ئاخۆ شێعری ئه‌و وه‌ک شاعێرێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند ڕه‌نگی شێعری فارسی پێوه دیاره و چه‌ند له ژێر کاریگه‌ری شاعێرانی ناسراوی کورد وه‌ک شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدولله په‌شێو، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت یان ره‌فێق سابیره؟