Accessibility links

بەهۆی ڕووخانی کڵێسایەک لە نایجیریا 160 کەس دەکوژرێن


بەهۆی ڕووخانی کڵێسایەک لە باشوری نایجیریا بەلایەنی کەم 160 کەس گیانیان لەدەست دا و ئەندامانی کڵێساکە دەڵێن باڵەخانەکە بە تەواوەتی خاپوور بووە.

سەدان کەس لە ناو ئەو کلێسایە بوون کە لە شاری ئویۆی ولایەتی ئاکوا ئایبۆمی نایجیریا ڕۆژی شەممە بۆ ڕێوڕەسمی دەستنیشان کردنی قەشەکە کاتێک پایەیەکی کڵێساکە کەوت و بووبەهۆی ڕووخانی بنمیچە ئاسنینەکەی کڵێساکە.

ڕزگاربووان بە هاوار کردن ڕایان کردە دەرەوەی کلێساکە لە کاتێکدا دەیان کەس ل ناوەوە مابونەوە.

خەڵکی لە سەرانسەری شارەکە پرسە دەگێڕن بۆ قوربانییەکان.

ئەو کڵێسایە هێشتا بەتەواوەتی دروست نەکرابوو و کرێکارەکان پەلەپەلیان کرد لەوەی تەواوی بکەن تا ڕێوڕەسمەکەی ڕۆژی شەممەی تێدا ئەنجام بدرێت. کاربەدەستان دەڵێن لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

XS
SM
MD
LG