پارتێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسیارێتی هێرشەکانی بەردەم ستادیۆمێکی تۆپی پێی ئەستەنبوڵی گرتە ئەستۆ کە 38 کەسی تێدا کوژران و 155 کەسی بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەکی کە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاو کراوەتەوە هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کە بە (TAK) ناسراوە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی گرتۆتە ئەستۆ. TAK لەم ساڵدا بەرپرسیارێتی چەندین هێرشی تری گرتۆتە ئەستۆ.