Accessibility links

بەهۆی هێرشێک بۆ سەر پەرستگایەکی قبتییەکان لە قاهیرە 20 کەس دەکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەیەک لە بنکەی قبتی ئۆرتۆداکسی کرستیانی قاهیرە لە ڕۆژی یەکشەممە بەلایەنی کەم 20 کەس کوژران و 35 کەسی تریش بریندار بوون.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی میسر MENA ڕادەگەیەنێت هێرشبەرێک بۆمبێکی هاویشتۆتە نێو پەرستگاکەوە لە ناوچەی عەباسییەی قاهیرە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

پەیامنێرێکی دەنگی ئەمەریکا لە شوێنی ڕووداوەکە دەڵێت ڕووداوەکە لە کاتی نوێژی 10ی سەرلەبەیانی لە شوێنێک ڕوویدا کە زۆربەی ژن بوون.

عەبدول فەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر سێ ڕۆژ پرسەو ماتەمینی بۆ قوربانیان ڕاگەیاند.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ و میدیاکان بە بەردەوامی دۆسێکانی توندوتیژی دژ بە کرستیانەکان لە میسر ڕادەگەیەنن، لە ناویاندا هێرشەکەی ساڵی 2011 لە ڕۆژی ساڵی نوێ بۆ سەر کڵێسایەکی قبتییەکان لە ئەسکەندەرییە کە 20 کەسی تێدا کوژران.

XS
SM
MD
LG