Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە عێراقە بۆ وتووێژ کردن لەسەر موسڵ


پەنتاگۆن ڕادەگەیەنێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاش کارتەر ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە بەغدا بۆ وتووێژ کردن لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی سەبارەت بە هەڵمەتی لەشکری بە پشتیوانی ئەمەریکا دژ بە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە موسڵ.

هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ هەشت هەفتەیە شەڕی دژ بە داعشیان لە موسڵ دەستپێکردووە. لەشکری عێراقی نزیکەی چارەکێکی شارەکەی ئازاد کردووە بەڵام ڕووبەڕووی هێرشی توند بوونەتەوە لەلایەن جیهادییەکانەوە.

کارتەر هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند شەڕی موسڵ، کە شەڕێکی سەختە، دەشێ بەر لە دەستبەکاربوونی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە مانگی داهاتوو کۆتایی پێبێت. ئەمەش پێویستی بە خێراکردنی پێشوەچوونەکانی لەشکری عێراقییە.

پەنتاگۆن دەڵێت کارتەر چاوی بە سەرۆک وەزیر حەیدەر ئەلعەبادی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرکردەی هێزی هاوەپیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ ستیڤ تاونسند دەکەوێت.

XS
SM
MD
LG