Accessibility links

تورکیا بەڵێن دەدات تۆڵەی تەقینەوەکانی ئەستەبوڵ بکاتەوە کە 38 کەسی تێدا کوژراون


ڕۆژی یەکشەممە تورکیا پەیمانی تۆڵە لە ملیتانە کوردەکان بکاتەوە کە دەڵێت دەستیان هەبووە لە دوو تەقینەوەی ئەستەنبوڵ کە 38 کەسی تێدا کوژراو 155 کەسیش بریندار بوون. تەقینەوەکان ئامانج بوون بۆ سەر پۆلیس لە دەروەەی ستادیۆمێکی یاری تۆپی پێ لە ئەستەنبوڵ.

تەقینەوەکانی شەوی یەکشەممە، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە دەرەوەی ڤۆدافۆن ئارینا، شوێنی تیمی تۆپی پێی ئەستەنبوڵ وکەمتر پاش خولەکێک هێرشێکی خۆکوژی لە پارکێکی تەنیشتی ڕوویدا. ئەم تەقینەوانە بوون بەهۆی شۆک کردنی خەڵکی کە هێشتا بەهۆی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەم ساڵ لە شارەکانی تورکیا لە ناویاندا ئەستەنبوڵ و ئانکەرەی پایتەختیش نەهاتونەتەوە سەرخۆ.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆلیو و کاربەدەستانی تر دەڵێن دەرکەوتنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاری پەکەکە بێت. هەتا ئێستا 13 کەس دەستگیر کراون.

XS
SM
MD
LG