Accessibility links

ئۆباما و فه‌رمانی پێاداچوونه‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی ئینته‌رنێتدا


سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما فه‌رمانی به‌ده‌زگاکانی هه‌واڵگه‌ری داوه‌ پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به‌ هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن، له‌وانه‌ش هاکردنی ئیمێڵ که‌نیگه‌رانی درووستکرد و مه‌ترسی نوێی هێنایه‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له‌هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کاندا.

ڕۆژی هه‌ینی جێگری یه‌که‌می سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی کۆشکی سپی ئیریک شۆڵتز ووتی "به‌ناخداچوونێکی قووڵ ده‌بێت بۆ شێوه‌یه‌ک له‌ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی چالاکی ئه‌لکترۆنی به‌دخوازی".

شۆڵتز ووتیشی، "له‌هه‌ڵسه‌نگاندنێکی با‌وه‌ڕپێکراوی به‌ڵادا له‌ مانگی 10ی ڕابردوودا ده‌رچوو، ده‌زگاکانی هه‌واڵگری زۆر به‌ڕوونی ڕایانگه‌یاند چالاکیه‌ک بوه‌ به‌فه‌رمانی باڵاترین ئاستی حکومه‌تی ڕووسیا بوه‌. بۆیه‌ وه‌ک ڕوونمانکرده‌وه‌ ئێمه‌ پابه‌ندین به‌دڵنیابوون له‌پاک و پێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لای ئێمه‌، ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ڕه‌وتی چاڵاکی ئه‌لکترۆنی به‌دکار له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه‌دا قووڵده‌بێته‌وه، سودیش له‌ توانا به‌رگریه‌کانمان وه‌رده‌گرین، و له‌وانه‌کانی لێوه‌ی فێربووین و ده‌مانه‌وێت دڵنیابین ئه‌ندامانی کۆنگرس و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان وه‌ک پێویست لێی ئاگاداران".

هه‌روه‌ها ووتی، "سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵده‌دات لێکۆڵینه‌وه‌ وه‌ک ئامرازێک بۆ باشکردنی به‌رگری ئه‌مریکا دژ به‌ هێرشه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان بێت و هیچ خواستێکی نیه‌ گوومان و دوودڵی بخاته‌ سه‌ر ڕه‌وایی سه‌رکه‌وتنی ترامپ".

سه‌رباری ئه‌مه‌ش شۆڵتز ووتی " ده‌مه‌وێت ڕوونتر بڵیم ئه‌مه‌ تانه‌دان له‌ئاکامی هه‌ڵبژاردن نیه‌، پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌‌ کێ له‌هه‌ڵبژارندا سه‌رکه‌وتووبوه‌، ئه‌و کاندیده‌ نیه‌ سه‌رۆک هه‌ڵمه‌تی بۆکرد، له‌ڕاستیشدا سه‌رۆکیش ‌له‌م ڕێگایه‌وه‌ ده‌یه‌وێت دڵنیابێت ئێمه‌ به‌ره‌و گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاسانی ده‌سه‌ڵات ده‌چین، ئێمه‌ گوومان ناخه‌ینه‌ سه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ڕژدی ئه‌رکی خۆمان به‌جێ‌بێنین له‌پاراستنی پاکیی و بێگه‌ردیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌".

تیمی کاتیی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ترامپ ڕاگه‌ێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌، تێیداهاتوه‌ " ماوه‌یه‌کی زۆره‌ هه‌ڵبژاردن کۆتایی هاتوه‌، یه‌کێک بوو له‌گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای هه‌ڵبژاردن له‌مێژوودا. ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ به‌ره‌وپێش بڕۆین و " ئه‌مریکا بۆکه‌ڕه‌تێکی‌که‌ مه‌زن بێته‌وه‌".

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری ئه‌ندامانی دیموکرات و کۆماریه‌کان له‌کۆنگرس دێت که‌ داوا ده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ی فراوان و ئاشکرا له‌ده‌ستتێوه‌ردانی ڕووسیا له‌هه‌ڵبژاردندا بکرێت.

XS
SM
MD
LG