Accessibility links

ئەمەریکا 200 سەربازی تر ڕەوانەی سوریا دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی 200 سەربازی زیاتر دەنێرێت بۆ سوریا.

ئاشتن کارتەر ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو سەربازانە هاوکاری دەکەن بۆ دەرکردنی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕەققە، کە ئەو گروپە تیرۆرستیە بە پایتەختی خۆی دەزانێت.

کارتەر گوتیشی ئەو 200 سەربازە بریتی دەبن لە ڕاهێنەری هێزی تایبەت، ڕاوێژکار و تیمی پوچەڵ کردنەوەی بۆمب.

لە ئێستادا 300 سەربازی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە سوریان.

کارتەر ئەم قسانەی لە بەحرەین کرد لە کۆنفرانسی ماناما لەسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەوێ گوتیشی ڕوسیا، پشتیوانی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد، تەنها شەڕی ناوخۆی سوریای قوڵتر کردۆتەوە و درێژەی داوە بە مەینەتییەکانی گەلی سوریا.

XS
SM
MD
LG