Accessibility links

سەرچاوەکان: ترامپ هەفتەی یەک جار زانیارییە نهێنییەکانی سەرۆکایەتی وەردەگرێت


کاربەدەستان دەڵێن سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ هەفتانە یەک جار زانیارییە سیخوڕییە نهێنییەکانی پێ دەدرێت، ئەمەش زۆر کەمترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی.

هەرچەندە بە پێی یاسا ناچار سەرۆکی هەڵبژێردراو ناچار نییە ڕۆژانە گوێی لەو زانیارییە نهێنیانە بێت ، بەڵام سەرۆکەکانی پێشووتر بە شێوەیەکی گشتی پێشوازیان لەو دەرفەتە کردووە کە ڕۆژانە زانیارییە نهێنییەکانیان پێ بگات کە بە PDB ناسراوە و ئەوەش ئەو زانیاریانەیە کە زۆر نهێنین و هی حکومەتە.

ئاشکرا نییە بۆچی ترامپ نایەوێت ڕۆژانە ئەم زانیارییانەی پێ بگات کە دەدرێت بە سەرۆک ئۆباما و ئایە ئەمە هیچ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر خۆ ئامادەکردن بۆ سەرۆکایەتی.

کاربەدەستیکی تیمی گواستنەوەی دەسەڵات ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ترامپ زانیارییەکانی کە دەدرێت بە سەرۆک وەرگرتووە بەڵام نەیگوت هەفتەی چەند جار گوتی ئەمە شتێکی نهێنییە.

سەرچاوەکانی شارەزا لەو بوارەدا دەڵێن مایک پێنسی جێگری ترامپ بەلایەنی کەم هەفتەی شەش جار زانیارییە نهێنییەکانی جێگری سەرۆکی پێ دەدرێت.

XS
SM
MD
LG