Accessibility links

تورکیا 300 سەربازی تر ڕەوانەی سوریا دەکات


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت 300 سەربازی تورک ڕەوانەی ناوچە سنووریەکانی نێوان تورکیا و سوریا کراون.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو سەربازانە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بە ناوی قەڵغانی فورات دەکەن. کە مەبەست لێی دەرکردنی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و هێزە کوردەکانە لە ناوچەیەکی ستراتیژی باکوری سوریا.

ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی ئاماژەی بەوە نەکردوە کە ئایە ئەو سەربازانە چوونەتە ناو سوریاوە یان نا.

تورکیا پشتیوانی هێزەکانی دژ بە حکومەتی ئەسەد دەکات و لەشکریشی لە ناو شاری جەرابلوسی باکوری سوریادا هەیە. هەوڵیش دەدات ئەو هێزە کوردانە لەوێ دەربکات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات.

XS
SM
MD
LG