Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا: 50 هەزار چەکداری داعش لە عێڕاق و سوریا کوژراون


کاربەدەستێکی باڵای لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێزی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا نزیکەی 50 هەزار چەکداری داعشیان کوشتووە لەو کاتەوەی کە سەرۆک ئۆباما لە مانگی 8 ی ساڵی 2014 بڕیاری لەشکری دژ بەو گروپەی دا.

ئەو کاربەدەستە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە ئەم ئامارە بەلایەنی کەمەوەیە.

کاربەدەستێکی تریش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند 50 هەزار بە تەنها لە سوریاو عێراق 50 هەزار کوژراون و باسی ئەو داعشانەی نەکرد کە لە وڵاتەکانی تری وەکو لیبیا و ئەفغانستان کوژراون. ئەو کاربەدەستە گوتیشی بۆیە ئەو ئامارەیان خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ئاستێک هێرشەکانی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا کاریگەر بووە.

ڕاگەیاندنی ئەم ژمارەیە لە کاتێکدایە کە کۆلۆنێل جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە موسڵ بە شێوەیەی چاوەڕوان نەکراو لێیان دەکوژرێت بەهۆی ئەوەی کە بە تەواوەتی دەوریان گیراوەو توانایان نییە خۆیان ڕێکبخەنەوە. دۆریان ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت کە داعش بە پەلە تەواو نابن بەڵام هەر کۆتاییان پێدێت.

ئەو گوتیشی هێزەکانی کە شەڕی دژ بە داعش دەکەن دەبینن کە داعش چەکدارای نەوجەوان بەکاردەهێنن لە کاتێکدا ژمارەی چەکدارانی کەم دەبنەوە لە موسڵ.

XS
SM
MD
LG