سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ زۆر بە توندی جارێکی تر هۆشداری داوە بە کاردارییە ئەمەریکاییەکان کە ئەگەر کارەکانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات ئەوا ڕووبەڕووی لە سەدا 35ی باج دەبنەوە لەسەر کاڵاکانیان ئەگەر بیانەوێت لە ناو ئەمەریکا بیانفرۆشن.
لە ژمارەیەک پەیامدا کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە ترمپ دەڵێت بەرنامەی هەیە بە شیوەیەکی بەردەوام باج و یاساکان بۆ کاردارییەکان کەم بکاتەوە. بەڵام گوتوشیەتی ئەگەر هەر کۆمپانیایەک کارمەندەکانی دەربکات، و کارگەیەکی تر دابمەزرێنێت لە وڵاتێکی تر و هەوڵ بدات کاڵاکانی لە ناو ئەمەریکا ب ئاسانی بفڕۆشێت ئەوا هەڵەیە.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2000 وە نزیکەی 5 ملیۆن کاری کارخانەی لە دەستداوە، زۆربەیان بەهۆی پێشکەوتنی تێکنالۆژی و هەندێکیشیان بەهۆی چوونی کارخانەکان بۆ درەوەی وڵات لەبەر ئەوەی لەوێ پارەی کەمتر دەدەن بە کارکەرەکانیان بە بەراورد لەگەڵ ئەمەریکا. بەڵام لە میانەی هەڵمەتەکانیدا بۆ کۆشکی سپی ترامپ پەیمانی دا کە ئەو کارخانانە بگەڕێنێتەوە بۆ ناو ئەمەریکا بۆ ئەوەی دەرفەتی کار زیاتر بڕەخسێنێت.