لەشکری سوریا دەڵێت دەرفەت دەدات بە چەکدارانی سەرهەڵداوان لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە زیندویی شارەکە بەجێ بهێڵێن.
گوتەبێژی لەشکری سوریا ژەنەڕاڵ سەمیر سولەیمان گوتویەتی ئەوانەی کە بمێننەوە دەکوژرێن.
ئەو ئەم قسانەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە حەلەب کرد کە لەوێ هێزەکانی سەر بە بەشار ئەلئەسەد و هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدەن ئۆپۆزسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە تەواوەتی شکست بدەن.
سولەیمان گوتی " ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕ کردن هەتا ئەو کاتەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ هەمو گەڕەکەکان بهێنینەوە." گوتیشی لەشکری سوریا زیاتر لە سەدا 50ی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەبی کۆنترۆڵ کردۆتەوە.
ئەو گوتەبێژەی لەشکری سوریا ڕایشیگەیاند هەوڵەکان بۆ گرتنەوەی ناوچەی مێژووی حەلەب ناسراو بە حەلەبی کۆن لە هەموی سەخت تر دەبێت بۆیە لەشکر هێزی تایبەت لەوێ بەکار دەهێنێت.
.