Accessibility links

ئێران و ڕوسیا هاوپەیمانێتیان لە سوریا دوپات دەکەنەوە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەڵێت تاران و مۆسکۆ بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردن لە شەڕی سوریادا هەتا ئەو کاتەی ئامانجی سەرەکی لە ناوبردنی تیرۆرسم و نوێکردنەوەی ئاشتی و دانانەوەی ئاسایشی ناوچەکە بە تەواوەتی نەیاتە دی.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA دەڵێت ڕۆحانی ئەم لێدوانانەی لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ڕوسیا بۆ سوریا ئەلیکساندەر لاڤرینتیڤ لە تاران دا.

ئاژانسەکە ڕادەگەیەنیت لە کۆبونەوەکەدا ڕۆحانی باسی لەوە کردووە کە ڕەوشی سوریا دەشێ بە ڕێگای دیالۆگی سیاسی و ڕێزگرتنی تەواوی خواستی گەلی سوریا چارەسەر بکرێت. و گوتیشی گەلی سوریا بڕیاردەری سەرەی داهاتوی وڵاتەکەیانن.

XS
SM
MD
LG