دیپلۆماتی باڵای ئێران زۆر بە توندی ڕەخنەی لەو یاسایە گرت کە کۆنگرێسی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەمە هەفتەیە پەسەندی کرد بۆ درێژکردنەوەی سزاکان دژ بە ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف بە کەناڵی ڕاگەیاندنی IRIB ی ئێرانی ڕاگەیاندووە درێژ کردنەوەی سزاکان " بێ متمانەی حکومەتی ئەمەریکا بە تەواوی جیهان نیشان دەدات."
گوتیشی ئەمەریکا دژ بە بەڵێنەکانی خۆی کار دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە سیناتی ئەمەریکا دەنگی دا بۆ درێژکردنەوەی سزاکان دژ بە ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی تر، ئەمەش وای کرد ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئێران ئەمەریکایان بەوە تاوانبار کرد کە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە مۆر کراوە پاش گەز بۆتەوە.
کاربەدەستانی ئێران بەم بڕیارە ناڕازین چونکە لەو بڕوایەدان سزاکان سەرپێچیکردنە لە ڕێککەوتنی کە لە نێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهانی ئەنجام درا لە ناویاندا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش.
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیش درێژکردنەوەی ئەو سزایانەی مەحکوم کرد.