Accessibility links

ڕووخاندنی ماڵەکانی کەرکوک نیشانەی دابەشبوونە لە عێراق


ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس دەڵێت بە درێژایی شەقامەکە، ماڵەکان ڕوخێندراون لە ناوەندی شاری کەرکوکی عێراق. دانیشتویەک بە ئاژانسەکە دەڵێت ئەمە کاری تۆڵەسەندنەوەی هێزە ئاسایشە کوردییەکانە دژ بە عەرەبی سوننە پاش هێرشەکەی ئەمدواییانەی داعش بۆ سەر ناوچەکە.

بەپێی وتووێژی دانیشوانی ناوچەکە لەلایەن ئەسۆشیەتد پرێس و ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هێزە ئاسایشە کوردییەکان بە بلدۆزەر بەلایەنی کەم 100 خانویان لە گەڕەکی حوزەیرانی کەرکوک ڕووخاند هەفتەیەک پاش هێرشە کوشندەکەی مانگی 10 بۆ سەر شارەکە.

ئەم وێرانکارییە ئاماژە بە مەترسییەکانی دروستکردنی جیاوازی دەکات کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر لەناوبردنی خەلافەتەکەی داعش کە وا دیارە لە کەناری شکستهێنانە لە موسڵ.

شاری کەرکوکی دەوڵەمەند ناوچەیەکی مشتومڕ لەسەرە، لە نێوان کورد، عەرەب و تورکمان. هەر یەک لەمانە دەڵێن لە مێژوودا هی ئەوان بووە. لە میانەی شەڕی دژ بە داعش، کوردەکان دەستیان گرت بەسەر شارەکەدا و گوتیان ناکشێنەوە، ئەمەش بوو بە هۆی مشتومڕ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و دانیشتوانی نەتەوەکانی تری ناوچەکە.

یەکێک لە دانیشتووە عەرەبەکانی گەڕەکی حوزەیران خانوەکەی خۆی نیشان دا و گوتی ئەمە ماڵی من بوو ئەم تراژیدیایە. ئەو باڵەخانەیەی کە ماڵەکەی ئەوی تێدا بوو ئێستا بە تەواوەتی خاپور بووە. ئەو خانمە گوتی هێزە کوردییەکان هاتن و باڵەخانەکەیان پێ چۆڵ کردن و هەمو ناسنامەکانیان لێ وەرگرتن.

گرتە ڤیدیۆکانی ئەسۆشیەتد پرێس چەند گەڕەکێک نیشان دەدات کە دەیان ماڵی تێدا خاپور کرداوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی بنکە لە نیویۆرک وێران کردنی بەلایەنی کەم 100 ماڵی تۆمار کردووە.

نەجمەدین کەریم پارێزگار کەرکورک، کە کوردە، بە بەردەوامی لە میدیاکانی عێراقدا نکوڵی لەوە کردووە کە بەزۆر خەڵکی دەربکرێت لە پارێزگاکە. ئەسۆشیەتد پرێس هەوڵی داوە لەم بارەیەوە لێدوان لە کاربەدەستە کوردەکان وەربگریت بەڵام وەڵام نەدرایەوە.

بەڵام ڕاکان جبوری جێگری پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک ئەو وێرانکارییەی پشتڕاست کردەوەو گوتی " ئێمە ئەم هەنگاوە بە هەڵە دەزانین و بە هێرشێک لەسەر بنەمای نەتەوە پەرستی دایدەنێن کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پارتە سیاسییەکانی کە لە پشتیانە دەکرێت."

XS
SM
MD
LG