Accessibility links

سەرکردەیەکی باڵای ئەمەریکا باس لە گەندەڵییەکانی ئەفغانستان دەکات


ژەنەڕاڵی ئەمەریکا جۆن نیکۆڵسن، سەرکردەی هێزە نێونەتەوەییەکان لە ئەفغانستان دەڵێت گەورەترین ئاستەنگی کە ڕووبەڕووی ئەفغانستان دەبێتەوە لە ساڵی داهاتوو ڕێبەرایەتی و گەندەڵییە لە ناو لەشکری ئەفغانیدا.

نیکۆڵسن ڕۆژی هەینی لە پەنتاگۆن ڕایگەیاند " ئەم درمە بەشێکی هێزە ئاسایشییەکانی ئەفغانستانی گرتۆتەوە و بووە بە هۆی مانەوەی ئەو هێزانە بە شێوەیەک خراپ."

ئەو ژەنەڕاڵە ڕایگەیاند کاریگەرنەبوون و گەندەڵی لەو سیستەمەدا وای کردووە کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەفغانی لە نۆبەداریدا بەبێ ئاوی خواردنەوە، خۆراک و چەک بمێننەوە.

نیکۆڵسن گوتی زۆر بە ڕاشکاوانە لەم بارەیەوە لەگەڵ لەشکری ئەفغانی و ڕێبەرانی حکومەتدا قسەم کردووە سەنگیم خستۆتە سەر چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ناویاندا لابردنی ڕێبەرە گەندەڵەکان.

هێزەکانی ئەفغانی هێشتا کۆنترۆڵی نزیکەی دوو لە سەر سێی ناوچەکانیان لە دەستدایە بەڵام لە مانگی 9 دا بە ڕێژەیەکی کەم کۆنترۆڵیان لە دەست دا.

XS
SM
MD
LG