Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێبوردن لە گەلی هایتی دەکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون داوای بەخشینی کرد لە گەلی هایتی بەهۆی ڕۆڵی ڕێکخراوەکەیان لە نەخۆشی کوشندەی کولیرا کە زیاتر لە 9300 کەسی کوشت و هێزی ئاشتی پارێزی نیپاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بڵاو کردنەوەی تاوانبار کران.

هایتی لە ساڵی 2010 نەخۆشی کولێرای تێدا نەمابوو کاتێک ئاشتیپارێزەکان ئاوی پیسیان کردە ناو ڕوبارێکەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی یاسایی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەیان نەگرتۆتە ئەستۆ کە بوو بەهۆی نەخۆشکەوتنی نزیکەی 800 هەزار کەس.

بەڵام بۆ یەکەم جارە بان لەو بارەیەوە داوای لێبوردن دەکات.

بان کی موون بە ئەنجومەنی گشتی 193 ئەندامی ڕاگەیاند" نەتەو یەکگرتووەکان بە دڵەوە خەمبارە بۆ لەدەستدانی ژیانی ئەو کەسانەی بەهۆی کولێراوە گیانیان لە دەستدا، ئێمە داوای لێبوردن لە گەلی هایتی دەکەین."

گوتیشی " ئێمە بە پێی پێویست کارمان نەکرد لەسەر مەسەلەی نەخۆشی کولێراو بڵاو بوونەوەی لە هایتی. ئێمە دڵگرانین بەرامبەر ئەو ڕۆلەمان لەوێ".

بان لە کۆتای ساڵی 2016 کۆتایی بە دوهەم تێرمی پێنج ساڵەی دێت.

هەرچەندە بان دانی بەوەدا نا کە ئەو نەخۆشییە پەڵەیەکە بەسەر ناوبانگی ئاشتی پارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەڵام بە ڕوونی نەیگوت کە سەربازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیار بوون بەرامبەر دروستکردنی ئەو نەخۆشییە و بڵاو بوونەویە لە هایتی.

XS
SM
MD
LG