Accessibility links

ئێران کوڕەکەی ئایەتوڵا مونتەزەری دەستگیر دەکات


ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران دەڵێت کوڕی مەلای جودابیری کۆچ کردوو ئایەتوڵا حوسەین عەلی مۆنتەزەری دەستگیر کراوەو سزای 6 ساڵ زیندانی دراوە.

لەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژی یەکشەممەدا بڵاو کراوەتەوە هاتووە دادگای تایبەتی ئێران سزای 6 ساڵ زیندانی سەپاندووە بەسەر ئەحمەد مونتەزەری بەهۆی بڵاو کردنەوەی کاسێتێکی دەنگی باوکی کە تیایدا ڕەخنە لە ئیعدام کردنی هەزاران زیندانی دەگرێت لە کۆتایی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە ساڵی 1988.

بە پێی ئاژانسی تەسنیم ئەو بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە دراوەو ماوەی 20 ڕۆژ هەیە بۆ پێداچوونەوە.

ئایتوڵا حوسەین عەلی مونتەزەری، کە لە ساڵی 2009 دا کۆچی دوایی کرد بۆ چەندین ساڵ ڕەخنەی لە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران دەگرت و دەیگوت بە ناوی ئیسلامەوە دیکتاتۆریەت دەسەپێنن و لە دەمی هەڵبژاردەکانی هەمان ساڵ دا بە ئاشکرایی ڕەخنەکانی بڵاو کردەوە.

XS
SM
MD
LG