Accessibility links

دوو گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان لە عێراق دەدۆزرێنەوە


کاربەدەستێکی عێراقی دەڵێت دوو گۆڕی بە کۆمەڵی بەلایەنی کەم 18 ئێزیدی عێراقی، کە بە هەزارانیان کوژران و ڕفێندران لەلایەن داعشەوە، دۆزراونەتەوە لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق شەڕ دەکەن بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش لە موسڵ.

هێزەکانی پێشمەرگە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەیان لە نزیک شەبابیتی باکوری ڕۆژئاوای عێراق دۆزیوەتەوە لە کاتێکدا ناوچەکەیان دەپشکنی. لەگەڵ ئێسک و پروسک گۆڕەکان ناسنامەشی تێدا بوو.

داعش لە هاوینی 2014 بە شێوەیەکی سیستەماتیک هەزاران ئێزیدی کوشت، دەستگیر کرد و کردنی بە کۆیلە ئەوکاتەی کە دایان بەسەر شەنگالدا شوێنی زۆربەی ئێزیدییەکانی عێراق. لێکۆلەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ئەوە کارە بەشێک بووە لە جینۆساید.

شارەوانی شەنگال ماهما خەلیل دەڵێت بەم گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە دۆزراونەتەوە کۆی گۆڕە بە کۆمەڵە دۆزراوەکانی ئێزیدییەکان دەگاتە 29.

XS
SM
MD
LG