به پێی هه‌واڵێک که تۆڕی نه‌یچر، ناسراوترین گۆڤاری زانستی جیهان، بڵاوی کردوه‌ته‌وه له ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی دوو ڕێکخراوه‌ی چاودێری زانستی بیۆمێد سێنتراڵ و سپرینگێر نه‌یچر 58 وتاری زانستی ئێرانی له بواری پزشکی و بایۆلۆژیدا به هۆی گزه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستییه‌کانی جیهان سڕاوه‌ته‌وه.
وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕێکخراوه نیشانی ده‌دات ئه‌و وتارانه به هۆی کۆپی کردنی وتار گه‌له‌لێک که پێش ئه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه بێ ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌کان و هه‌روه‌ها گزه کردن له قۆناخی "پێداچوونه‌وه‌ی زانستی" له ئه‌و گۆڤارانه و تۆره‌کانی سه‌ر ئێنتێرنێتیان سڕاونه‌ته‌وه.
ده‌گوترێت ئه‌و توێژێنه‌ره ئێرانیانه که 228 که‌س بوون ئیمه‌یلی ده‌سکردیان به ناوی پسپۆره ناسراوه‌کان له بواری وتاره‌کانی خۆیان درووست کردووه و داویانه‌ته ئه‌و گۆڤارانه تا بۆ پێداچوونه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ بگیرێت.
هۆکاری زیادبوونی گزه‌ی زانستی له ئێران چییه؟ بۆچی مامۆستایانی زانکۆ و توێژێنه‌رانی ئێرانی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کاری زانستی خۆیان دا گزه ده‌که‌ن و به شێوه‌یه‌کی نازانستی له وتار و نووسراوه‌کانی پسپۆڕانی تر که‌ڵک وه‌رده‌گرن؟
زیادبوونی گزه‌ی زانستی له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کولتوری زانست و لێکۆڵینه‌وه له ئێران‌دا یان به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌واره‌ی سیاسی و گرفته‌کانی زانکۆ له ئه‌و وڵاته‌دا؟ چه‌نده به توندترکردنی یاساکان و سزادانی ئه‌وانه‌ی گزه ده‌که‌ن ئه‌م کرده‌وه نازانستییه ده‌کرێت له ئێران که‌م بێته‌وه؟
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه" ئه‌مڕۆدا بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێزان دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی لین شۆپینگ و دوکتور ئالان فتوحی، پسپۆڕی ده‌رمان ناسی و شێرپه‌نجه له زانکۆی کارۆلینسکا له وڵاتی سوید ده‌که‌ین.