Accessibility links

رەنگە داعش بە نیاز بێت چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت


کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان زەید رەعد ئەلحوسەینی دەڵێت؛ ئاستی نارەحەتییەکانی هاوڵاتیانی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش نالەبار و لەتوانادا نەماوە. ئەو داوای کاری بە پەلە دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی کە قوربانییەکان و زیندوان پارێزراوبن و پێداویستییەکانیان پێڕابگات.

وتەبەێژی کۆمسیۆنی باڵا راڤینا شەمداسەنی دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەڕێی ئەو وێنانەوە کە بەرچاوکەوتون؛ دیارە کە مناڵانێک ناچارکراون سزای کوشتن و مەرگ جێبەجێبکەن.

"داعش ڤیدۆیەکی بڵاوکردۆتەوەئەوە پیشاندەدات کە چوار منداڵ، کە واپێدەچێت تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 14 ساڵاندا بێت، دەستڕێژی گوللە دەکەن بە سەر 4 کەسدا تامردن بە توهمەتی ئەوەی سیخوریان بۆ هێزەکانی ئاسایشی عێراق و پێشمەرگە ئەنجامداوە، ڤیدۆکە پیشانیدەدات کە قوربانییەکان دەکەونە ناو روبارێکی ئەو نزیکانەوە".

شەمداسەنی دەڵێت یەکێک لە مناڵەکان خەڵکی ئۆزبەکستانە و دانەیەکیان خەڵکی روسیایە، دوانەکەی دیکەش خەڵکی عێراقن. نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی ئەوەی کردەوە کە کۆمەڵکوژییەکان وا دەردەکەوێت لە شوێنێکی دیاریکراودا ئەنجامدرابێت. بۆ نمونە؛ راپۆرتەکە دەڵێت کە میلیتانەکانی داعش 40 هاوڵاتایان لە موسڵ کوشتووە دوابەدوای ئەوەی کە تاوانباریان کردوون بە خیانەت و هاوکاریکردنی هێزەکانی ئاسایشی عێراق.

وردەکاریی زیاتر لەو گۆڕە بە کۆمەڵەوە دەستدەکەوێت کە زیاد لەلاشەی 100 کەسی تیادایە کە دەکەوێتە بینای کۆلێژی کشتوکاڵی حەمام عەلی کە لەم رۆژانەدا دۆزرایەوە. شەمداسەنی دەڵێت لاشەکان لە دۆخگەلێکی شیبۆوەو شێواودان. کە ئاماژە بەوە دەدرێت ئەو شوێنەیان بۆ چەندجارێک بەکاریانهێناوە وەک شوێنی کوشتن.

هەروەها دەڵێت رووداوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لەلایەن داعشەوە چەکی کیمیاوی بەکارهێنراوە.

شەمداسەنی دەشڵێت "هاوکات گرتێبەردانی کارگەی کبریت و گازی ئەلمشراق و کێڵگەکانی لەقەزای شورا لە موسڵ، ئێستاکە کارگەکە گریتێبەربووە و لەلایەن داعشەوە تۆپباران کراوە، هەروەها ئێمە راپۆرتی ئەوەمان کردووە کە خەڵک بەهۆی دەرئەنجامی هەڵمژینی دوکەڵەکانی ئەو کارگەیەوە گیانیان لەدەستداوە."

هەروەها شەمداسەنی دەڵێت بەڵگە هەیە سەبارەت بەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی داعش بڕێکی زۆری ئامۆنیا و کبریتیان لەموسڵدا ئەمبار کردووە؛ لەنزیک ئەو ناوچانەی کە خەڵکی سیڤیڵیان لێیە، کە ئەمە وادەکات نیگەرانییەکان زیاتر بکات کە داعش بە نیازە چەکی کیمیاوی بەکاربێنێت دژی خەڵکی سیڤیڵ وەک بەشێک لە ستراتیژی مانەوەی لەموسڵدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:14 0:00

XS
SM
MD
LG