Accessibility links

ناتانیاهو: هەرکام لە کاندیداکان ببنە بە سەرۆکی ئەمەریکا چاوەڕوان دەکەن پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل بەردەوام بێت


سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت چاوەڕوان دەکات بەڕێوەبەرایەتی داهاتوی ئەمەریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل بکات لە هێنانەدی ئاشتیدا گرنگ نییە هەر کامیان ببن بە سەرۆک.

بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە بە کابینەتەکەی ڕاگەیاند چاوەڕوان دەکات "ئەمەریکا بەردەوام بێت لە پشتیوانی کردنی چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە ڕێگای وتووێژ کردن و بەبی مەرجی پێشوەخت و بێگومان نەک بە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بونیادە جیهانییەکانی تر."

خولی ڕابوردووی وتووێژەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینیەکان تێکچوو و ئەنجامەکەی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بوو.

ئیسرائیل دژی ئەوەیە دەسپێشخەرانی بیانی خۆیان بخەنە ئەو مەسەلەیەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان بەوە تاوانبار دەکات کە لە دژی ئیرائیل لایەنگری دەکات.

XS
SM
MD
LG