Accessibility links

سەرۆکی ئێران سێهەمین ژن بۆ کابینەی حکومەت دەستنیشان دەکات


سەرۆکی میانەڕەوی ئێران حەسەن ڕۆحانی ژنێکی وەکو سەرۆکی ڕێکخراوی گەشتیاری و کولتوری وڵاتەکە دەستنیشان کردووە.

ڕۆژی شەممە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند ڕۆحانی زەهرا ئەحمەدیپوری وەکو جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕێکخراوی گەشتیاری و کولتوری دەستنیشان کردووە.

ئەحمەدیپور پێشتر کاربەدەستێکی مام ناوەندی بوو لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە. ئێستا بوو بە سێهەمین ژن لە کابینەتی حکومەتدا.

ڕۆحانی پێشتریش دوو ژنی وەکو جێگری سەرۆک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەو وەزارەتی کاروباری ژنان و خێزان دەستنیشان کردووە. ئەم گۆڕانکاریانەش بەر لە هەڵبژاردنی مانگی 5 ی ساڵی داهاتووە کە چاوەڕوان دەکرێت تایایدا ڕۆحانی داوای پشتیوانی لە ژنان و گەنجان بکات.

XS
SM
MD
LG