Accessibility links

پێشوەچوونەکانی هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا


هێزەکانی ئاسایشی عێراق ڕۆژی شەممە باڵەخانەکانی ئەو گەڕەکانەیان پاککردۆتەوە کە ڕۆژی هەینی ئازادیان کردبوون، پاش ئەوەی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامیان لەوێ دەرکردبوو.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەش شەڕ هەر بەردەوام بوو، هەردوولا بە گوللە هاوەن و چەکی ئۆتۆماتیک هێرشیان دەکردە سەر بنکەکانی یەکتر، لە کاتێکدا سەربازانی عێراق بە تۆپخانەکان وەڵامیان دەدایەوە. پێکدادانەکان لە گەڕەکی ئەلبەکر زۆر توند بوون. سێرەگرەکان لە سەربانەکانەوە تەقەیان دەکرد بەناو زۆربەی ناوچەکانی دانیشتواندا. ژەنەڕاڵی هێزی تایبەتی عێڕاقی سامی ئەلئەریدی ڕایگەیاند " داعش لە ناوەندی شارەکەدان و پێویستە ئێمە زۆر بە وریاییەوە بەرەوپێش بڕۆین". گوتیشی هەتا زیاتر لە ناوجەرگەی شارەکە نزیکتر ببنەوە سەربازەکان ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەختتر دەبنەوە.

لە کاتێکدا کە ئەو قسانەی دەکرد دەیان لە دانیشتوانی ناوچەکانی تەحریر و زەهرا لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوەو هەندیکیان ئاڵای سپییان بە دەستەوە بوو و بەرەو ڕووی سەربازەکان دەڕۆشتن تا دەریانبکەن لە مەیدانی شەڕەکە.

چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ چەند هەفتەیەکی تر بخایەنێت ئەگەر چەند مانگێکی تر نەبێت. هێزەکان دەبێت گەڕەکە بە گەڕەک و ماڵ بەماڵ پاک بکەنەوە لە داعش لە کاتێکد زۆربەی باڵەخانەکان مینڕێژ کراون. بۆیە لەشکری عێراقی بە بەردوامی دەڵێت پێویستە لەسەرخۆتر ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەبچێت تا هەرچی بتوانین زیانە گیانییەکان کەمتر بکەینەوە.

نزیکەی 1 ملیۆن دانیشتوانی سڤیل هێشتا لە ناو موسڵدا دەژین ئەمەش پێشوەچەەنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاڵؤزتر کردووە.

لە ڕۆژی شەممە نوێترین وێنەی سەتەلایتی بڵاو کراویەوە کە تیایدا نیشان دەدرێت توندڕەوەکان هێڵی بەرگری بەهێزیان دروست کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە پێشڕەویەکانی هێزەکانی عێراقی.

XS
SM
MD
LG