باراک ئۆباما، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نایه‌وێت له به‌دواداچوونه‌وه‌کانی ئێف‌بی ئای پۆلیسی فێدراڵی ئه‌مه‌ریکا، له سه‌ر ئیمه‌یله‌کانی هێلەری کڵنتن ده‌ست تێوه‌ردان بکات.
باراک ئۆباما له هه‌مان کاتدا له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به گۆنجاو بوون یان نه‌بوونی کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی به‌رپرسی ئێف‌بی‌ئای سه‌باره‌ت به لێکۆڵینەوه نوێیه‌کان له سه‌ر ئه‌م ئیمه‌یلانه وتی: " ئێمه نابێت به پێی گۆمان و ئه‌گه‌ر و زانیاری ناته‌واو و یان زانیاری دزه‌کراو کار بکه‌ین."
سەرۆک باراک ئۆباما هه‌روه‌ها وتی: " بنه‌مای کاری ئێمه بڕیار و هه‌ڵوێستگه‌لی ڕوون و دیاری کراوه. کاتێک پێشتر ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یێک به‌ربڵاو و هه‌مه‌لایه‌نه تاوتۆ کرا، لێکدانه‌وه‌ی کۆتایی ئێف‌بی‌ئای، ده‌زگای دادوه‌ری و لێکۆڵینەوه په‌یتا په‌یتاکانی کۆنگريس ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر چی هێلەری کلینتۆن هه‌ندیک هه‌ڵه‌ی هه‌بوه به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵانه له‌و ئاسته‌یدا نیه که به هۆی ئه‌وه‌وه بکرێت و بتوانیت بیبەیته به‌ر ده‌م یاسا و سزا بده‌یت."
باراک ئۆباما که بۆ یه‌که‌م جار سه‌باره‌ت به ئه‌م لێکۆڵینەوه نوێیه‌ی ئێف‌بی‌ئای قسه‌ی ده‌کرد جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردەوه که هه‌وڵی داوه له لێکۆڵینەوه‌کانی ئێف‌بی‌ئای دا پێویسته سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بێت و ده‌ست تێوه‌ردان نه‌کات.
سەرۆک کۆمار ئۆباما له هه‌مان کاتدا وتیشی ئه‌و خۆی هێلەری کلینتۆن له نزیکه‌وه ده‌ناسێت و متمانه‌ی زۆریشی پێی هه‌یه و له‌وه‌ش ئه‌رخه‌یانه که هێلەری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته سه‌رووی هه‌مو شتێکی ترەوە.
جێگای ئاماژه‌یه که جێمز کۆمی، به‌رپرسی ئێف بی ئای که خۆی کۆماریخوازه، حه‌وتووی ڕابردوو له نامه‌یه‌کدا کۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگادار کردەوه که پۆلیسی فێدراڵ لێکۆڵینەوه له سه‌ر ئیمه‌یله‌کانی هێلەری کلینتۆن دووباره ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
به پێی نامه‌که‌ی جیمز کۆمی، لێکۆڵینەوه له سه‌ر ئانتۆنی وینز، نوێنه‌ری پێشووی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا، که به تاوانگه‌لی جێنسی لێکۆڵینەوه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت ڕه‌نگه بۆبێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێکی تر ئیمه‌یلی هێلەری کلینتۆن. ئانتۆنی وینز، هاوسه‌ری هۆما عابدین، له یاریده‌ده‌ره‌کانی پێشووی هێلەرییه کاتێک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو.
له جیمز کۆمی به هۆی ئه‌و نامه‌یه‌وه زۆر ڕخنه گیراوه و دێمۆکراته‌کان ده‌ڵێن نووسینی ئه‌و نامه‌یه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ئاغای کۆمی بوه و مه‌به‌سته‌که‌شی دانانی کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر پێگه‌ی سیاسی و ئاستی لایه‌نگرانی خانمی کلینتۆن بوه. له هه‌مان کاتدا زۆرینه‌ی کۆماری خوازه‌کان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه دانۆڵد تڕا‌مپ پێشوازیان له‌و نامه‌یه و له‌و لێکۆڵینەوه نوێیانه کردووه.