Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئیتالیا دەدات


بومەلەرزەیەکی تر ڕۆژی یەکشەممە ناوەندی ئیتالیای هەژاند، و پشێوی و ئالۆزی کردە نێو دانیشتوان. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕاپۆرت لەسەر زیانە گیانییەکان ڕانەگەیەندراوە.

بومەلەرزەکەی کە بە گوڕی 6.6 لەسەر پێوانەی ڕێختەر بوو کە بەهیزترینە لە مێژووی بومەلەرزەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەی 36 ساڵی ڕابوردوودا و لە ناوچە شاخاویەیکانی ڕۆمای دا، لە کاتێکدا خەڵکی ئەو ناوچانە هێشتا لە بومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابوردوو و مانگی هەشت بە تەواوەتی نەهاتوونەتەوە سەر خۆ کە نزیکەی 300 کەسی تێدا کوژران.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕاپۆرتەکان تەنها ئاماژە بە برینداربوونێکی کەمی نزیکەی 20 کەس دەکەن.

XS
SM
MD
LG