Accessibility links

هێزەکانی عێراق لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو موسڵ پێشڕەوی دەکەن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو موسڵ پێشڕەوی دەکەن.

لە بەیاننامەیەکی لەشکریدا هاتووە هێزەکانی سوپای عێراق گوندی عەلی ڕەشیان کۆنترۆڵ کردووە کە نزیکەی 7 کیلۆمەتر دوورە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە، و ئاڵای عێراقیان لەوێ بەرز کردۆتەوە.

کاربەدەستێکیش ڕایگەیاند هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە شارۆچکەی ئەلشوراوە پێشڕەوی دەکەن کە لە ڕۆژی شەممە لە دەستی چەکدارانی داعش ئازاد کرا.

ئەو کاربەدەستە گوتیشی ئەوان بە ئاراستەی حەمام عەلیلدا دەڕۆن کە لە ناوەڕاستی ئەلشوراو موسڵدایە و دوا شارۆچکەی سەرەکییە بەر لەوەی بگەنە ناو موسڵ.

هێزەکانی لەشکری و ئاسایش بەشێکن لە هێزێکی گەورەتر کە بریتییە لە پێشمەرگە و ملیشا شیعەکانیش کە هەوڵ دەدەن بە تەواوەتی دەوڕی موسڵ بگرن کە چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 وە کۆنترۆڵیان کردووە.

کاربەدەستان دەڵێن هێشتا نزیکەی 1 ملیۆن و نیو کەس لە ناو موسڵدا دەژین و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئۆپەراسیۆنەی ڕزگارکدنی موسڵ گەورەترین ڕێژەی پەنابەرانی لێ بکەوێتەوە.

XS
SM
MD
LG