Accessibility links

تورکیا 10 هەزار فەرمانبەری تر لە کارەکانیان دەردەکات


کاربەدەستانی تورکیا زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەریان لە کارەکانیان دەرکردووە بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵا گولەنەوە کە ئانکەرە بە پلاندارێژەری کودەتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی 7ی دەزانێت.

هەزاران کەسایەتی ئەکادیمی، مامۆستا و کارمەندی تەندروستی لە نێو ئەو کەسانەن کە بە پیی یاسای نوێی فریاکەوتن لەسەر کارەکانیان لادراون، ئەو یاسایە شەوی شەممە مۆر کرا لە کاتێکدا 15 دەزگای ڕاگەیاندنیش کە نزیکەی هەمویان لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا بوون داخران.

بە پێی ئەو یاسایە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی زانکۆ نامێنێت. سەرۆکی وڵاتەکە تەیب ئەردۆغان خۆی ڕاستەوخۆ سەرۆکەکانی زانکۆ دەستنیشان دەکات بە پێی ئەو بەربژارانەی کە دەستەی خوێندنی باڵا دەستنیشانیان دەکەن.

لەوەتای ئەو هەوڵی کودەتایە دراوە تورکیا بە فەرمی زیاتر لە 37 هەزار کەسی دەستگیر کردووەو زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەر، دادوەر، دادپرس، پۆلیس و کەسانی تری لەسەر کارەکانیان دەرکردووە. حکومەت دەڵیت پێویستە هەمو پشتیوانانی گولەن لە نێوەندە سەرەکییەکانی وڵاتەکە نەهێڵرێن. هەر لەوکاتەشەوە زیاتر لە 160 دەزگای ڕاگەیاندن داخراوە.

XS
SM
MD
LG