Accessibility links

تورکیا ڕێگای گەشت کردن لە ڕێبەرێکی پارتی سەر بە کوردەکان دەگرێت


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت دادگایەک گەشت کردنی هاوسەرۆکی پارتێکی سیاسی سەر بە کوردەکانی بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کردووە.

بە پێی ئاژانسەکە فیغان یوکسەکداک هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، لە ئێستادا دادگایی دەکرێت بە تاوانی پروپاگەندە کردن بۆ تیرۆست و ئەندامێکتی لە ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆرستدا. ئەم دادگایی کردنەش لە سەر بنچینەی ئەو لێدوانەیەتی کە ساڵی ڕابوردوو ستایشی هێزە کوردەکانی سوریای کرد کە شەڕی دژ بە داعش دەکەن .

ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵۆ دەڵێت دادگاکە بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردنی لە ڕۆژی شەممە ڕاگەیاند.

حکومەتی تورکیا هەدەپە تاوانبار دەکات بەوەی باڵی سیاسی پەکەکە، بەڵام پارتەکە نکولی لەوە دەکات.

لە هەفتەی ڕابوردووش شارەوانێکی سەر بە کوردەکان سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا درا، لە کاتێکدا شارەوانێکی ترو ئەندام پەرلەمانێکیان بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆرسم دەستگیر کران.

XS
SM
MD
LG