Accessibility links

هێرشی ئاسمانی، شەڕو پێکدادان لە حەلەب بەردەوامە


سەرهەڵداوانی سوریا ئەمڕۆ شەممەش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی حکومەت لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی حەلەب، لە کاتێکدا هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر کەنارەکانی ئەو شارە دابەش بووە.

سەرکردەی هێزەکانی سەرهەڵداوان ئەبو موستەفا بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی ڕاگەیاند " لە ماوەی تەنها چەند ڕۆژێکدا ئێمە ڕێگایەک بۆ برا گەمارۆدراوەکانمان دەکەینەوە."

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت شەڕ لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە ڕۆژئاوای حەلەب بەردەوامە کە سەرهەڵداوەکان هەندێک پێشوەچونیان کردووە.

ڕێکخراوەکە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەهۆی تۆپباران کردنی ڕۆژئاوای حەلەب بەلایەنی کەم 15 کەسی سڤیل کوژراون و 100 کەسی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG