Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا: ئەگەر یەپەگە بەشداری شەڕی ڕەققە بکات ئێمە بەشداری ناکەین


سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بەشداری ناکات لە ئۆپەراسیۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ دەرکردنی داعش لە ڕەققە کە بە پایتەختی خۆیان دەزانن، ئەگەر شەڕڤانە کوردەکان بەشداری لەو شەڕەدا بکەن.

بنعەلی یەلدەرەم ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند تورکیا بەشداری ئەو شەڕە دەکات بەڵام ئەگەر گروپەکانی کە ئێمە بەتیرۆرستیان دەزانین وەکو پەیەدە و یەپەگە بەشدار بن ئەوا ئێمە لەوێ نابین و بەشداری ناکەین.

ئەمەریکا پەیەدە و باڵە چەکدارەکەی کە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە ناسراوە، بە کاریگەرترین هێزی ناوچەکە دادەنێت بۆ شەڕی دژ بە داعش و گوتویەتی ئەوان بەشێک دەبن لەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ئازاد کردنی ڕەققە.

بەڵام ئانکەرە ئەم هێزانە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت.

XS
SM
MD
LG