Accessibility links

سەرۆکی ڕێبازی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئێران دەکات


ئاژانسێکی دەنگوباسی ئێرانی ڕادەگەیەنێت بەرپرسی ڕێبازی درەوەیی یەكێتی ئەوروپا گەیشتە تاران بۆ وتووێژکردن لەسەر سوریا.

ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران ISNA ڕایگەیاند فێدریکا مۆغرینی لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆک حەسەن ڕۆحانی و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە جەواد زەریف کۆدەبێتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە موغرینی ئێوارەی شەممە بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەوێت. ئەو شانشینە سوننەیە و دەسەڵاتی شیعەی ئێران پشتیوانی لە لایەنی جیاواز دەکەن لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە ئێستا پێی لە شەشەم ساڵی ناوە. ئێران یەکێکە لە پشتیوانە سەرسەختەکانی بەشار ئەسەد.

بەیانی ڕۆژی هەینی موغرینی لە قوبرس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی شەڕەکەی عێراق بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش.

XS
SM
MD
LG