Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە هێرشەکەی خوێندنگایەکی ئیدلب دەکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون ڕۆژی پێنجشەممە داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێی کرد لەو هێرشەی کە کرایە سەر خوێندنگایەک لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کە UNICEF بە کوشندەترین هێرشی لەو جۆرە لە ماوەی شەش ساڵی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە لە قەڵەمی داوە.

UNICEF دەڵێت هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە 28 کەسی تێدا کوژران 22 یان منداڵ بوون لەگەڵ 6 مامۆستایا.

بان کی موون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکەی کە کراوەتە سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان ڕەنگە بچێتە ڕەنگە ببێتە تاوانی جەنگ ئەگەر دەرکەوێت بە ئەنقەست بووە.

بان کی موون گوتی " ئەگەر کردارەی لەو جۆرە دڕندانەیە بەردەوام بێت سەرەڕای توڕەی جیهان، بۆی هەیە لەبەر ئەوە بێت کە ئەنجامدەرەکەی، کە لایەنی دەسەڵات بێت یان لایەنی یاخیبوان، لە دادپەروەری ناترسێت. دەبێت نیشانیان بدرێت کە هەڵەن."

گەواهدەران دەڵێن گوێیان لە فڕۆکەکان بووە نزیکەی 10 جار هێرشیان کردۆتەوە سەر ئەو خوێندنگەیە لە شارۆچکەی حاس لە دەوروبەری نیوەڕۆی چوارشەممە. چالاکوانانی سوریا فڕۆکەکانی ڕوسیا و حکومەتی سوریا بەو هێرشە تاوانبار دەکەن. پێگەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئیدلب بەهێزە، هەرچەندە گروپە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکانیش ژمارەیان لەوێ زۆرە. بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕوسیاوە هێرش دەکرێتە ئەو ناوچەیە هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکاش هێرشی دژ بە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن لەوێ. لەشکری ڕوسیا نکوڵی لە هێرشە دەکات و بە مایەی شەرمەزاری ناودێری دەکات.

XS
SM
MD
LG