Accessibility links

چەند تونێلێک و کارگەیەکی دروستکردنی بۆمب لە نزیک موسڵ دەدۆزرێتەوە


ڕۆژی پێنجشەممە کاربەدەستانی عێراقی ژمارەیەک تونێل و کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبیان لە گوندێکی نزیک موسڵ دۆزییەوە کە بەمدواییانە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار کرا.

هەتا نزیک دەبنەوە لە شاری موسڵ هێزەکانی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبنەوە.

پاش دە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، هێزە تایبەتەکانی کە هێشتا نزیکەی 6 کیلۆمەتر دوورن لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە ڕووبەڕووی بەرگرییەکی زۆر دەبنەوە لەلایەن داعش کە بە موشک، چەکی ئۆتۆماتیک و هێرشبەری خۆکوژ هێرش دەکەنەوە.

هەر کە هێزە عێراقییەکان دەچنە ناو گوندە بچووکەکانی کە لە دەوروبەری موسڵن ڕووبەڕووی مینی چێنراو و سیرەگری شاراوە دەبنەوە. چاوەڕوان دەکرێت هەتا لەو دوهەمین گەورەترین شارەی عێراق نزیکتر ببنەوە بەرگرییەکانی داعش زیاتر باکات.

داعش لە ساڵی 2014 لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا شاری موسڵی داگیر کرد و شارەزایان دەڵێن لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا بەرگری و ڕیشەی دڕندانەی خۆی لەوێ داکوتیوە. چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ چەند مانگێک بخاێنێت.

XS
SM
MD
LG