Accessibility links

شارۆچکەی باشیک لەلایەن پێشمەرگەکانەوە ئازاد دەکرێت


هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت کە ڕۆژی یەکشەممە شارۆچکەی باشیکیان لە نزیک شاری موسل کۆنترۆڵ کردووە لە کاتێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشەکانیان زیاد دەکەن دژ بە جیهادییەکان لە ناو عێراق.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاش کارتەری ئاگادارکردۆتەوە کە کوردەکان سەرکەوتوو بوون لە ئازاد کردنی باشیک لە دەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت پێشمەرگە کوردەکان بەو پەیامنێرانەیان ڕاگەیاندووە کە لەوێ ڕوماڵی شەڕەکە دەکەن، کە ئەوان چوونەتە نێو باشیکەوە بەڵام ڕێگا بە ڕۆژنامەوانان نادرێ بچنە نێو شارۆچکەکەوە.

XS
SM
MD
LG