Accessibility links

بەهۆی هێرشەکەی کەرکوک 80 کەس کوژران و 170 بریندار بوون


سەرکردەیەکی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت هێرشەکەی ڕۆژی هەینی داعش بۆ سەر شارەکە بوو بەهۆی کوژراونی بەلایەنی کەم 80 کەس کە زۆربەیان لە هێزەکانی ئاسایش بوون.

ژەنەڕاڵ خەتاب عومەر دەڵێت 170 کەسی تریش لەو هێرشانەی ناو و دەوروبەری شارەکە لەلایەن زیاتر لە 50 چەکداری داعش بریندار کران.

شەڕەکە بۆ نزیکەی 24 کاتژمێر لە ناو شاری کەرکەوک بەردەوام بوو و ڕۆژی شەممە لە هەندێک ناوچەی شارەکە شەڕ هە هەبوو.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت لەو دەچێت ئەو هێرشە بە مەبەستی لابردنی سەرنج لەسەر موسڵ ئەنجام درابێت کە نزیکەی 170 کیلۆمەتر دوورە لەوێوە.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادیش ڕایگەیاند هێرشەکەی سەر شاری کەرکوک درزێک نەبووە لە ناو لەشکردا، بەڵکو هێرشێکی تیرۆرستی بوو و هێزەکانی ئاسایشی شارەکە نزیکن لە کۆنترۆڵ کردنەوەی شارەکە بە تەواوەتی.

XS
SM
MD
LG