Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک دەڵێن فڕۆکەیەک موشەکێکی بە شوێنێـکی سیڤیلی شارۆچکەی داقوقەوە ناوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە


بەپـێی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ دەنگی ئەمەریکایان پشـتڕاستکردووەتەوە فڕۆکەیەک پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شوێنێـکی سیڤیلی داوە لە شارۆچکەی داقوق و بووەتە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.

ئەمیر خودا کەرەم قایمقامی کەرکوک، دەڵێت کاژمێر 3:30 ی پاش نیوەڕۆ فڕۆکەیەک کە پـێی وایە عێراقی بووبێت و بە هەڵە موشەکێـکی بە ناوەڕاستی شارۆچکەکە هەڵداوە و بەر تەکێی ئەرخانلی شیعەکان کەوتووە لەو کاتەی خەڵکێـکی زۆری سیڤیلی لێبووە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. دەشڵێت لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 40 کەسی دیکە برینداربوون.

هەروەها عەمید کاوە غەریب، شارەزای بواری ئاسایشی و سەربازی ئەویش گوتی فڕۆکەیەکی نەناسراو موشەکێـکی بە شارۆچکەی داقوقەوە ناوە. باسی لەوەش کرد کە هەمان فڕۆکە لە تازەش موشەکێـکی بە سەنگەرەکانی پـێشمەرەگە و موشەکێـکی بە سەنگەرەکانی حەشدی شەعبیـیەوە ناوە، بەڵام هیچ زیانیان نەبوو.

لە لایەکی دیکە ئەبو مستەفا ئیمامی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لقی باکور ئەویش بۆ دەنگی ئەمەریکای پشـتڕاستکردەوە موشەکەکە لە لایەن فڕۆکەکەوە بۆ ئەو شوێنەی داقوق هەڵدرابوو کە لەو کاتەدا پـرسەی لێگێڕدرابوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:48 0:00

XS
SM
MD
LG